ئەمڕۆ موچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت
  2020-07-14       519       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ موچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی بۆ مانگی  ئایاری 2019 خه‌رج ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ موچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی بۆ مانگی  (ئایار/5)ی ساڵی 2019  دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی موچە لە کاتێکدایە 21ی حوزەیران ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەچاوکردنی ئەو موچەیەی لەبەردەست وەزارەتی داراییدایە و بەهۆی دواکەوتنی ناردنی بودجە لەلایەن بەغدا و دابەزینی بەهای نەوت، بڕیاردرا بۆ مانگی شوبات ڕێژەی 79%ی خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج بکرێت و خاوەن وەزیفە باڵاكان و پلە تایبەتەكانیش موچە و شایستە داراییەکانیان بە رێژەی 50% خەرج دەکرێت.

دوای بڕیاری خەرجکردنی 79%ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچە مانگێکی موچەخۆران، پێویستی بە 600 ملیۆن دۆلار هەیە، لە کاتێکدا پێشوتر پێویستی بە 755 ملیۆن دۆلار هەبووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×