وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێم دەستپێدەکەنەوە
  2020-07-16       1135       

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق، لە 23ی ئەم مانگەوە فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێنەوەو گەشتە ئاسمانییەكان دەستپێدەكەنەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا چەند بڕیارێکیدا.

ئاشكراشیكردوە: یەکێک لەو بڕیارانە ئەوەیە كە لە ڕۆژی ۲۳ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم دەکرێنەوەو گەشتەکانی ئاسمانیی دەستپێدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوبراو و لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و دەرەکییەكانی راگرتوەو تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆو رێکخراوە فریاگوزارییەکان و تیمەکانی تەندروستی دەدرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×