سلێمانی..ئەمڕۆ تەنیا دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-07-16       550       
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ ئامارەكانی مردن بە كۆرۆنا كەمتر بون و تەنها دو توشبوی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: عەبدوڵا ئەحمەد، كە هاوكات سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنایە لە سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"ئەمڕۆ ئامارەکانی مردن بە کۆرۆنا کەمتر بون. بەپێی راپۆرتی پزیشکی ئەمڕۆ تەنها دو حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کران."

وتوشیەتی"حاڵەتێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانی بو و حاڵەتێکی دیکەیان خەڵکی هەڵەبجە بو."

جێگری بەڕێوەری گشتی تەندروستی سلێمانی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تەنها پابەندییەکانی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکانەوە دەتوانێت ئامارەکان کۆتایی پێیبهێنێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×