عەدنان عوسمان: پەیامەكانی نەوشیروان مستەفا بونەتە بەشێك لە كارنامەی حكومەت
  2020-07-16       1822       


عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: نەوشیروان مستەفا، بزوتنەوەكەی بۆ سێ مەبەست دروست كرد، ئێستاش ئەو مەبەست و پەیامانە بونەتە بەشێك لە كارنامەی حكومەت.

ئاوێنە: عەدنان عوسمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بۆنەی نزیكبونەوەی 11 ساڵەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە رایگەیاند"نەوشیروان مستەفا گۆڕانی بۆ سێ مەبەست دروست کرد: سیاسەت: سیستەم، ئابوری: چاکسازی، کۆمەڵایەتی: عەدالەت."

سكرتێری جڤاتی نیشتمانی وتوشیەتی"راستە گۆڕان لە روی کورسی و رێکخستنەوە پاشەکشەی کردوە، بەڵام ویستە سەرەکیەکە ئەو سێ پەیامە بو کە بوە بەبەشێک لە کارنامەی حکومەت و کۆمەڵگا. ئەوەش سەرکەوتنە راستەقینەکەیە."

عەدنان عوسمان دوێنێش، بە هەمان بۆنەوە، سەبارەت بە دۆخی بزوتنەوەی گۆڕان، لە تویتێكدا نوسیبوی"گۆڕان قۆناغە مەترسیدارەکەی تێپەڕاند، ئێستا جارێکیتر لەسەر هەردو قاچی خۆی وەستاوەتەوە، بۆیە توانای هەمو بڕیار و هەنگاوێکی هەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×