رونكردنەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەبارەی راگرتنی گەشتەكان لەلایەن توركیاوە
  2020-08-02       614       

فڕۆكەخانەی سلێمانی دەڵێت: بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئەو وڵاتەو عێراق لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی توركیا بوە لەچوارچێوەی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنە: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ھاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە لە بڕیاری ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان لەلایەن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی تورکیاوە لە نێوان ھەردو وڵاتدا تا ٢٠٢٠/٩/١  .

بەپێی قسەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، لەڕونکردنەوەکەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی دا ئاماژەی بەوە دراوە کە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماتییەکانەوە ھەوڵی گەڕانەوەی ئەو ھاوڵاتییە عێراقیانە دەدەن کە لەو وڵاتە گیریان خواردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو: ده‌رچواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی تورکیا لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەیە له‌چوارچێوه‌ی رێگریکردن‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×