له‌ پارێزگای دھۆك دەوامی فەرمیی له‌ دامودەزگاكانی حكومەت راده‌گیرێت
  2020-08-04       583       

جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێزگای دھۆك تا 15 ئەم مانگە رادەگیرێت، لە 8/16ه‌وه‌ دەوام دەست پێ دەكرێتەوە.

ئه‌مشه‌و ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆك، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و وەك رێكارێكی خۆپارێزی، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەو دامەزوراوە حكومییەكانی سنووری پارێزگاكە، تا رۆژی 15-8-2020 رابگیرێت.

جێگری پارێزگاری دھۆك وتیشی: لە 8/16ه‌وه‌ دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەو دامەزوراوە حكومییەكان دەست پێ دەكرێتەوە.

چەند رۆژێکە ئامارەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى دهۆک زیادى کردووە و ئەمڕۆش (60) حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×