9 توشبووی دیكەی كۆرۆنا لەكەركوك گیانیان لەدەستدا
  2020-08-04       272       

لەماوەی 24كاتژمێری رابردوودا، نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەپارێزگای كەركوك گیانیان لەدەستدا. 

ئاوێنه‌: فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ڕاگەیاند، لەماوەی 24كاتژمێری رابردوودا  نۆ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەپارێزگای كەركوك گیانیان لەدەستداوەو 65 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەكۆرۆنا لەپارێزگای كەركوك تۆماركراوە.

بەو 9 كەسەی كە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتی مردووانی كۆرۆنا لە كەركوك بۆ 255 كەس بەرزبوەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×