گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان كە ئەركی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی گرتوەتە ئەستۆ رایگەیاند،"13کم بڕین، پڕکردنەوە و پاککردنەوەی شەقامەكە ئەنجامدراوە." ئاوێنه: گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند،"تا ئێستا 13کم بڕین، پڕکردنەوە و پاککردنەوەی شەقامی 100م ئەنجامدراوە." ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كارانە لە ماوەی 20 رۆژدا ئەنجامدراوە، ئەمە جگە لەوەی لەسەر رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگاری سلێمانی لیژنەیەکی باڵای لە 12لە لایەنی پەیوەندیدار پێکهێناوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم جێبەجێکردنی شەقامەکە. پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت، قۆناغی یه‌كه‌می كه 33 كیلۆمه‌تره له تاسڵوجه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ گوندی ده‌مركان له سنوری عه‌ره‌به‌ت، قۆناغی دوه‌میش له ده‌مركانه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ تونێلی پێشڕه‌و له سیته‌ك، قۆناغی سێیه‌می پڕۆژه‌كه‌ش له تونێلی پێشڕه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ تاسڵوجه. 13ی شوباتی ئەمساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانه‌وه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كه‌نه‌وه، كه گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان پلانێكی تۆكمه و پێشكه‌وتوی ئاماده‌كردوه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، به كوالێتییه‌كی به‌رزی سه‌رده‌میانه و به ستانداردی ئه‌ندازیاری، كه شایسته بێت به شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.