2020-08-09   1224     
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرایدەکات حکومەت موچەی نیە، بەڵام دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، ئەوەش بەبەڵگەی ئەوەی لەم ماوەیدا ١٥٠ کەس ڕاهێنانی پێکراوە بۆ دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاوێنە: دابان محەمەد لە نوسینێکدا لە پەیجی فەری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی” چه‌ند ساڵێكه، یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراوى زانكۆ و په‌یمانگاكان داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى گوێیان لێبگیرێت و كه‌سیان دابمه‌زرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە حكومه‌تێك تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت! وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه كه‌ركوكى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌ركوتى خۆپیشاندنى پێبكرێت، هێشتا بەردەوام خەڵکی بۆ دابمەزرێت، ئەمە جگه له به‌ئه‌منى كردن و به‌سه‌ربازگه كردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و ته‌فیسرێك هه‌ڵده‌گرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکراشی دەکات یەکێتی و پارتی جگە لە هاوکاری هاوپەیمانان ده‌یان ملیار دۆلاریان له‌به‌رده‌ستە کەچی نه‌خزمه‌تی پێشمەرگەی پێ دەکەن، نه یه‌كیانخستن و به‌نیشتمانیان كردن بەڵکو ناكۆكى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌كێتى، ڕۆژ دواى ڕۆژ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى خراپتركردوه، چه‌ند ساڵێكه پله به‌رزكردنه‌وه‌شیان ڕاگیراوه.
دابان محەمەد باس لە مەترسی کشانەوەی هاوپەیمانان دەکات و دەڵێت بەهۆی دەستیوەردانی بەردەوامی بەرپرسانی یەکێتی و پارتیەوە هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك هه‌ردوو حزبیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه پێیان وتون، ماندوبون له بونى ده‌ستێوه‌ردان و كۆنترۆڵكردنى حزبى و شه‌خسى ئه‌و هێزانه و ڕه‌نگه له داهاتودا به‌جێیان بهێڵن و هاوكارییه‌كانیشیان ڕابگرن.