وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرد
  2020-08-10       549       

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرد و بەپێی بڕیارەکان، نرخەکانی خزمەتگوزاری چارەسەری بۆ توشبوانی کۆرۆنا سنوردار کراون.

ئاوينه‌: بەپێی نوسراوێک کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاردراوە بە، سنوردارکردن و یەکسانکردن و دانانی نرخەکانی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا لە کەرتی تایبەت و نەخۆشخانەکانی ئەهلی بە رەچاوکردنی مەترسی لەسەر ژیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەڕێژەی نێوان 40% تا 50% لە کۆی گشتی خزمەتگوزاریەکان بەگوێرەی جۆرەکانی چارەسەری.

لە نوسراوەکەی وەزیری تەندروستیدا کە دوێنێ یەکشەممە دەرچوە هاتوە، هیچ نەخۆشخانەیەک بۆی نیە زیاتر لەو نرخانەی دیاریکراوە پارە لە هاوڵاتی وەربگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×