له‌ هەولێر كچێك لەلایەن براكەیەوە بە گولە كوژرا
  2020-08-11       954       
كچێك بە ناوی خەولە قادر تەمەنی 24 ساڵە لەلایەن براكەیەوە كوژرا، بە پێی زانیارییەكان پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێكدا هەبووەو كوڕەكە چەند جارێك هاتوەتە خوازبێنی بەڵام ماڵی كچەكە رازی نەبوون كچەكەیان هاوسەرگیری لەگەڵ بكات.
 
ئاوێنه‌: یەكێك لە هاوڕێكانی ئەو كچە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت باسی چیرۆكی خەولەی كردوە و دەڵێت، "ماوەیەك بوو ئەو هاوڕێیەم پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێك هەبوو، كوڕەكە چەند جارێك هاتبووە داوای بەڵام كەسوكارەكەی رازی نەبوون. هەرلەبەرئەوەش چەند جارێك هەڕەشەیان لە كچەكەیان كردووە و تووندوتیژی بەرامبەر كراوە."
 
هاوڕێی ئەو كچەی كە كوژراوە بە رووداوی وتووە، كە خەولە بەهۆی ئەو تووندوتیژییەی بەرامبەری كراوە پەیوەندی بە یەكێتی ئافرەتانەوە كردووە و ماوەیەك بوو لەوێ خۆی داڵدە دابوو. بەڵام دواتر كەسوكارەكەی لەسەر داوای خۆیان كچەكەیان هێناوەتەوە و ماوەی مانگێك بووە لە ماڵی یەكێك لە خزمەكانی بووە. 
 
بەوتەی ئەو هاوڕێكەی خەولە "كاتژمێر 10:00ی رۆژی دووشەممە دوای ئەوەی دایكی دەچێتەلای كچەكە، براكەیشی بە شوێنەكە دەزانێ و لەكاتی گەڕانەوەی دایكی براكەی بە چەند گوللەیەك خەولە دەكوژێت".
 
خەولە قادر تەمەنی 24 ساڵە و دەرچووی بەشی كتێبخانەیە لە پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر و دانیشتووی گوندێكی سەر بە ناحیەی بەحركە بوو لە سنووری هەولێر.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×