2020-08-13   681     
به‌هۆی پۆستێك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر، سێ كه‌س له شاری بنگالۆر-ی هیندستان به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كوژران.
ئا: لوقمان غه‌فوور: به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 12ی ئاب، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له فه‌یسبووك كه هێرشی ناڕه‌وای تێدا بوو بۆ سه‌ر په‌یامبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان دروستبوو.
له‌ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانه كه به هه‌زاران كه‌س به‌شداریان تێدا كرد، پێكدادانی توند له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران. به‌هۆی ئه‌و پێكدادانه‌وه به ده‌یان ئۆتۆمبێل سوتێنران و سێ كه‌سیش به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كوژران.
خۆپیشاندانه‌كه له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و كه‌سه ده‌ستی پێكرد كه پۆسته‌كه‌ی له‌فه‌یسبووك بڵاوكردبۆوه كه كه‌سێكی سیاسییه. پۆلیس جگه له‌ده‌ستگیركردنی 110 كه‌س له خۆپیشانده‌ران، ئه‌و كه‌سه‌شیان ده‌ستگیركردووه كه پۆسته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
كه‌مال بانت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه 60 پۆلیس بریندار بوون كه ئه‌فسه‌ری پله باڵایان تێدایه. وتیشی: "له دوای روداوه‌كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌نراوه تا كاتی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی بنگالۆر له‌سه‌ر پێگه‌ی تویته‌ر، تویتێكی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر دۆخه‌كه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه، نووسیویه‌تی: "پۆلیسه‌كانیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندان گازی فرمێسك رژێنیان به‌كارهێناوه".
وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی كارتانا كه پایته‌خته‌كه‌ی بنگالۆر جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه توندوتیژییه‌ی رویداوه له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌به‌رده‌می ماڵی كه‌سه‌كه‌ی پۆسته‌كه‌ی له فه‌یسبووك داناوه، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆی ویلایه‌ته‌كه پۆسته‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه.
ئاخاندا سرینیفاس مورسی ئه‌ندامی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كه داوای له خۆپیشانده‌ران كرد هێمنی بپارێزن و پابه‌ندبن به ئارامی و به‌ڵێنی دادپه‌روه‌ریدا له كه‌یسه‌كه، وتیشی: "پێداچوونه‌وه به داوای برا موسڵمانه‌كاندا ده‌كه‌ین كه هیچ كارێكی نایاسایی نه‌كه‌ن. ئێمه هه‌موو برای یه‌كترین و پێكه‌وه ئه‌ژین. ئێمه به‌رپرسین له سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سوكایه‌تی ئه‌كه‌ن و من له‌گه‌ڵتانم".