به‌هۆی مانگرتنی پزیشکان خزمه‌تگوزارییه‌كانی نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد ڕەشید راگیرا
  2020-08-13       438       
نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاب، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سلێمانی دەکەنەوە کە سەردانیان نەکەن بەهۆی ئەوەی بەشێك لە پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو مانگرتنیان ڕاگەیاندوە و داوای مووچەکانیان دەکەن.

ئاوێنه‌: لە ئاگادارییەکدا نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی، ناتوانین خزمەتگوزاری وەک پێویست پێشکەش بکەین.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەداخەوە ناچارین بڵێین تکایە تا مانگرتنی ئەو پزیشکانە کۆتایی دێت سەردانی نەخۆشخانەکەمان مەکەن بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکانتان، چونکە لەوانەیە لەنەبوونی ئەو پزیشکانە دەوامی نەخۆشخانەیە پەکی بکەوێت و لەوانەیە ژیانی منداڵەکانتان بکەوێتە مەترسیەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×