2020-09-19   1084     
قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داخست.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2020، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كان دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) له گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی داخست".
وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌نرخی گشتی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له فێڵی بازرگانی و یاسا رێكاری خۆیی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.