لە سلێمانی 911 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە
  2020-09-19       482       

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد: لەماوەی چوار هەفتەی رابردودا، 911 توشبوی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە ماوەی چوار هەفتەی رابردودا (٩١١) توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە رۆژی 13/5/2020 تا ئەمڕۆ شەممە 19/9/2020، حەوت هەزارو 21 توشبوی كۆرۆنا لە سلێمانی چاکبونەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×