2020-09-20   574     
تۆڕی میدیایی “سی ئێن ئێن”ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنی یاسا توانییان رێگری له گه‌یشتنی پۆستێكی ژه‌هراوی بكه‌ن، كه بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نێردرابوو.
ئاوێنە: “سی ئێن ئێن” له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌و رووداوه له كاتێكی رابردووی ئه‌م هه‌فته‌یه روویداوه و ئاشكرایانكردووه، ئه‌و پۆسته‌ی بۆ تره‌مپ نێردراوه، مادده‌ی “ریسین”ـی تێدا بووه، كه ژه‌هره‌كه‌ی زۆر كوشنده‌یه و له رێگه‌ی دوو پشكنینی تاقیكارییه‌وه ئه‌و مادده‌یه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، خزمه‌تگوزاری نهێنی “تایبه‌ته به پارێزگاریكردن له ئاسایشی سه‌رۆكی وڵات و خانه‌واده‌كه‌ی و به‌رپرسانی كۆشكی سپی” و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵ “FBI” ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه كردووه.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ناردنی نامه‌كه‌ش تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.