مەزڵوم كۆبانی هەواڵی دورخستنەوەی دو حیزب لە گفتوگۆكانی رۆژئاوا رەتدەكاتەوە
  2020-09-20       1105       

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، هەواڵی دورخستنەوەی دو حیزب لە گفتوگۆكانی لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان لەپێناو یەكڕیزی، رەتدەكاتەوەو دەشڵێت: گفتوگۆكان بەردەوامن.

ئاوێنە: مەزڵوم كۆبانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند: دەستپێشخەرییەكەمان لەپێناو یەكڕیزی كورد لەسەر بنەمای نیشتیمانی بەردەوامە، ئامانجمان بەشداریپێكردنی پێ بەپێی سەرجەم لایەنەكانە لەو پڕۆسەیەدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو: حزبەكانی وەك "پێشڤەڕۆ" و یەكێتی(ئەلوەحدە) دورنەخراونەتەوە، زانیارییەكان لەوبارەیەوە لەجێی خۆیاندا نین.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×