ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک مەزارگەی شەرفەدین لە شەنگال تەقییەوە
  2020-09-20       495       

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان رایگەیاند، ئەمشەو یەكشەممە لە نزیک مەزارگەی شەرفەدین لە شەنگال ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و باسی لەوەشکرد، "هیچ زیانێکی گیانی نەبوە."

ئاوێنە: حەیدەر شەشۆ، فەرمەندەی هێزی گشتی پاراستنی ئێزیدی خان بە "ئێن ئاڕ تی" رایگەیاند، کاتژمێر 8:30 خولەكی ئەمشەو لە نزیک مەزاری شەرفەدین لە باكوری شنگال ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوەو جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

باسی لەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئۆپڵ بوە و وتیشی"ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە بۆردومانکرنی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلەکە دەکەن راست نین."

ئەوەشی خستەڕو"هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە خەڵکی ناوچەکە نەگەیشتوە و تەنها ئۆتۆمبێلەکە زیانی بەرکەوەتوە."

راشیگەیاند، لە سەرەتای رودانی روداوەکەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتونەتە سەر روداوەکە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە روداوەکە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×