ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 33 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستدا
  2020-09-26       736       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 520 كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 33 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 264 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 253 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 520 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 109 هەولێر، 95 سلێمانی، 21 گەرمیان، 271 دهۆك، 24 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 264 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 199 هەولێر، 19 سلێمانی، 25 گەرمیان، 21 هەڵەبجە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 33 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 9 هەولێر، 7 سلێمانی، 1 گەرمیان، 1 رابەڕین، 13 دهۆك، 2 هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە 45 هەزارو 215 توشبو: 16667 هەولێر، 15672 سلێمانی، 11301 دهۆك، 1575 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە 28 هەزارو 938 كەس: 13255 هەولێر، 9962 سلێمانی، 4253 دهۆك، 1468 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 14 هەزارو 627 توشبو لەژێر چارەسەردان: 2860 هەولێر، 4870 سلێمانی، 6821 دهۆك، 76 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 1650 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 552 هەولێر، 840 سلێمانی، 227 دهۆك، 31 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×