ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە
  2020-09-26       277       


ئاژانسی هاوار نیوز بلاویكردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ڕۆژئاوای شاری سەرێ كانی تەقیوەتەوە، بەدەر لە زیانی مادی بریندار و كوژراو هەیە.

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلول، ئاژانسی هەوار نیوزی نزیك لە هەسەدە ڕایگەیاند، سەرچاوەكانی ناوچەكە باسیان لەوە كردووە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ڕێگای تەل تەمر لە ڕۆژهەلاتی شاری سەرێ كانی تەقیوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەقینەوەكە زیانێكی مادیی گەورەی بە موڵك و ماڵی هاوڵاتییان گەیاندووە، هەروەها ژمارەیەك بریندار و كوژراویش هەن، بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سەرێ كانی كراون.

لەلایەكی دیكەوە پێگەی ئاڕ تی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە تا ئێستا حەوت كوژراو هەن كە منداڵیشیان تێدایە.

لە ڤیدیۆیەكیشدا چركەساتی تەقینەوەكە و بەهاناوەچوونی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و فریاگوزاری لە شوێنی ڕوداوەكە پیشاندراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×