وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی كوردی لەكەركوك خەرجكرا
  2020-09-27       399       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت 260 ملیۆن دینار بۆ پشتگیریكردنی خوێندنی كوردی لە كەركوك خەرجكرا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی: بەفەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەک بە گوژمەی ۲٦۰ ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک خەرجکرا.

ئاماژەی بەوەداوە كە جگەلەوەش بڕیاردراوە بە دابینكردنی پێداویستییە پزیشکی و خۆپارێزییەكان بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لەپارێزگای کەرکوک.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×