به‌ فه‌رمانی كازمی لەسەر سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا فەرماندەیەكی باڵای لەكارەكەی دوورخستەوە
  2020-10-17       541       
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە سەر ڕووداوی سووتاندنی بارەگاكەی پارتی لە بەغدا فەرماندەیەكی باڵای لە كارەكەی دوورخستەوە.

بەپێی هەواڵێكی میدیا عیراقییەكان، لەبەرامبەر هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سووتاندنی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ، لیوا جەواد دەراجی فەرماندەی گشتی پاراستنی یاسا كە ئەركی پاراستنی ئەمنی شاری بەغدای پێسپێردراوە و لەكاتی ڕووداوەكەشدا هیچ بەدەنگەوەچوونێكی نەبووە، لەپۆستەكەی دووربخاتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، هەر بەو هۆیەوە 15 ئەندام لە هێزە ئەمنییەكان كە لەنزیك شوێنی ڕووداوەكەبوون و ڕێگەیان لە خۆپیشاندەران نەگرتووە كە بارەگای پارتی بسوتێنن دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×