هەڵمەتی نا بۆ له‌سێداره‌دانی‌‌ مەزڵوم داغ‌و عەبدالڕەحمان ئەر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
  2020-10-20       1145       
مەزڵوم داغ‌و عەبدالڕەحمان ئەرێ

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید، هەڵمەتی نا بۆ له‌سێداره‌دانی‌ كردنی‌ مەزڵوم داغ‌و عەبدالڕەحمان ئەر ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئاوێنه‌: پشتیوانی  لەداواكاری بنەماڵەی  مەزڵوم داغ و عەبدالڕەحمان ئەرێ دەكەین  روو لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان

لە 22-9-2020  دادگای باڵای هەولێر  سزای لە سێدارەدانی بەسەر  مەزڵوم داغ و  عەبدالڕەحمان ئەرێ  پەسەند  كرد  لەسەر دۆسیەی ریستۆرانتی هۆقە باز لە شاری هەولێر, ئێمە  كە لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدامین  بەسەر مرۆڤدا بەشێوەی گشتی , دەمانەوێت لە جیهان و كوردستان ئەم بڕیارە نەمێنێت, داواكارین  ئەم بڕیارە زاڵمانە نا مرۆڤانەیە جێبەجێنەكرێت بەرامبەر بەو دوو  مرۆڤە و هەڵوەشێتەوە , وەك پشتیوانییەك  لە داواكاری  بنەماڵەی ئەو دوو گەنجە ئێمەش  داوا لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی  سەرۆكی هەرێمی كوردستان  دەكەین  بڕیارەكە پەسەند نەكات و بیگەڕێنێتەوە , پەسەند كردنی بڕیارەكە كاریگەری ئەرێنی زۆری لەسەر ناوی هەرێمی كوردستان و  خودی كەسایەتی  سەرۆكی هەرێم دەبێت .
تكایە بڕیارەكە واژۆ مەكەو بیگەڕێنەوە 
نا بۆ ئیعدام  بەڵێ  بۆ ژیان
رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام 
هەولێر  20-10-2020
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×