بومەلەرزە شارێكی ڕۆژھەڵاتی كوردستان دەهەژێنێت
  2020-10-27       355       
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 بە پێوەری ڕێختەر شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند.

ئاوێنە: ناوەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، كاتژمێر 6:30ی بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە 27-10-2020، لە قوڵایی 15 كیلۆمەتر لە ناوچەی ئارمەردەی بانە و دووری 2 كیلۆمەتر لە شای بانەوە بومەلەرزە ڕوویدا.

ئاشكراشیكرد، تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك لە زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×