ترەمپ: پێنسلڤانیا مێژوییەکی "رەشی" هەیە لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردنی‌ پاک‌و بێگەرددا
  2020-11-06       637       
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتی پێنسلڤانیا مێژوییەکی "رەشی" هەیە لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردنی‌ پاک‌و بێگەرددا، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لەدادگای باڵا سکاڵا لەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئه‌و ویلایەته‌ تۆماردەکەن.

ئاوێنه‌: له‌تویتێكدا دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو کاندیدی کۆمارییەکان بۆ خولی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نوسیو‌یه‌تی‌، لەدادگای باڵا سکاڵا لەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی پێنسلڤانیا تۆماردەکەن‌و ئومێدەوارن دادگا هەڵبژاردنەکە بخاتەوە سەر رێڕەوی راستەقینەی خۆی، چونکە دواخستنی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ چەند رۆژێك لەدوای هەڵبژاردن  پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستورییە.

به‌پێی‌ دوایین ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن لەویلایەتی پێنسلڤانیا، جۆ بایدن كاندیدی‌ دیموكراته‌كان 49.4% و دۆناڵد ترەمپ 49.3%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

دوای‌ ڕاگه‌یه‌ندنی‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش، دۆناڵد ترەمپ، رایگه‌یاند، فیلادلڤیا لەپێنسلڤانیا مێژویەکی رەشی تۆمارکرد لەپاک‌و بێگەردی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکاندا.

رۆژی 3ـی تشرینی یەکەمی 2020 هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستیانپێکردن، ئێستا کە دەنگەکانی زۆربەی ویلایەتەکان جیاکراونەتەوە، جۆ بایدن لەپێش دۆناڵد ترەمپەوەیەو دەڵێت، "دڵنیاین سەرکەوتو دەبین".

له‌به‌رامبه‌ردا کامپەینی هه‌ڵبژاردنی‌ دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ هەینی راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو ئەنجامانەی باس لەوە دەکەن کە بایدن هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە "ناڕاستن"و ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە. 
 
کامپەینەکە دەڵێن، ئەوانەی باس لەوە دەکەن بایدن بردویەتییەوە پشتیان بەئەنجامەکانی چوار ویلایەت بەستووە کە هێشتا ژماردنی دەنگەکان کۆتاییان نه‌هاتووه‌. 
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×