ئامۆزایه‌كی‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا
  2020-11-20       1367       

مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌، "بەهەمو خەڵكی كوردستان‌و گشت خزم‌و كەسوكارمان ڕادەگەیێنین كە شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی ئامۆزامان بەهۆی نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد."

ئاوێنه‌: له‌په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانیدا هاتووه‌، "بەهەمو خەڵكی كوردستان‌و گشت خزم‌و كەسوكارمان ڕادەگەیێنین كە ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2020، بەداخێكی زۆرەوە شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانیی ئامۆزامان‌و كەسایەتیی دەڤەری بارزان، بەهۆی نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە."

هه‌ر ئه‌مرۆ ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان بەڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×