هەولێر؛بڕێك ماددەی قەدەغەكراو لەناو چاكسازی گەوران دەستی بەسەردا گیرا
  2020-11-21       323       

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، چەند كەسێك هەوڵیانداوە ماددەی قەدەغەكراو ببەنە ناو چاكسازی گەورانی هەولێر، بەر لە گەیشتنە ژوورەوە دەستگیركراون.

ئاوێنه‌: وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020 لەچاكسازی گەورانی هەولێر توانرا دەست بەسەر بڕێك ماددەی قەدەغەكراودا گیرا، لە شوێنی پشكنین پێش ئەوەی بگات بە ناو چاكسازیەكە.

دەقی راگەیەندراوەكە:
لە درێژەی كار و چالاكیەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١١/٢١ لە چاكسازی گەورانی هەولێر توانرا دەست بەسەر بڕێك ماددەی قەدەغەكراودا بگیرێت لە شوێنی پشكنین پێش ئەوەی بگات بە ناو چاكسازیەكە دەستی بەسەرداگیراوە وە لە ئێستادا لێكۆلێنەوە دەكرێت بۆ ئاشكراكردنی ئەوكەسانەی كە دەستیان لەم كارادە هەبووە وە لێكۆڵینەوە لە جۆر و بڕی ماددەی دەستبەسەردا گیراو دەكرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×