بافڵ تاڵەبانی: وەفدێکی بڕیار بەدەست سەردانی به‌غدا بکەن
  2020-12-01       454       
بافڵ تاڵەبانی به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ وەفدێکی بڕیار بەدەستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سەردانی به‌غدا بکەن، به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.

ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ باڵای بەریتانی، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەرامبەر ھاوکێشەو  ڕوداوەکان، کێشەکانی ھەرێم‌و ناوەند، قەیرانی دارایی ڕایگه‌یاندووه‌، یەکێتی لەگەڵ سیاسەتێکی یەکگرتوی نیشتمانییە بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان‌و لەپێش ھەموشیانەوە یەکخستنی تواناو ھەمو ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی ماڵی کوردو یەک وتار بەرامبەر بەغدا.

ھاوسەرۆک ڕونییکردۆتەوە، "یەکێتی پێیوایە کێشەکانی ئەمڕۆ لەبەغدا چارەسەردەکرێن‌و بۆ ئەوەش داوامانکردووە وەفدێکی بڕیار بەدەست سەردانی ناوەند بکەن‌و پرسەکان یەکلایی بکەنەوە چیتریش ڕێگەنەدرێت قوت‌و موچەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەسیاسی بکرێت‌و وەک گوشار بەرامبەر ھەرێم بەکاربھێنرێت."

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، وەفدی باڵای بەریتانیا کە پێکھاتبو  لەجەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باکوری ئەفریقیا، جەیمس هیپی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان‌و ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حوكمی‌‌و حزبی‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×