کۆمەڵ و یەکگرتوو: نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان خەمخۆری خەڵکی کوردستان بون
  2020-12-02       312       

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و شاندێکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان لەکۆبونەوەیەکدا دۆخی ئێستای كوردستان‌و هه‌بونی ته‌نگه‌ژه‌و قه‌یرانه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان تاوتوی دەکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان رۆڵێکی ئەرێنیان بینوە لەپرسی چاکسازیدا و خەمخۆری خەڵکی کوردستان بون.

ئاوێنه‌: عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان کەدوێنێ لە هەولێر بەڕێوەچوە، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو حزب و بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و هه‌بونی ته‌نگه‌ژه‌و قه‌یرانه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریان باسکردوە.

لە راگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، "هاوكات باس له‌ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كگرتوی ئیسلامیی له‌ڕابردودا كرا بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییانی كوردستان‌و هه‌ماهه‌نگیی‌و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌ردو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتو له‌ كوردستان‌و به‌غدا بۆ پرسه‌ چاره‌نوسسازو گرنگه‌كان كه‌ په‌رۆشیی‌و به‌رگریی كردنی ماف خوراوی هاوڵاتییانه،‌ به‌رز نرخاند و پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌ربڕین كه‌ توانیویانه‌ نوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت‌و جه‌ماوه‌ر بن‌و خه‌مخۆری هه‌مو لایه‌كبن".

ئاماژە بەوەشکراوە، "هه‌رله‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌مو ئه‌و ئه‌ندام‌و فراكسیۆنانه‌ی به‌شداریی هه‌وڵه‌ چاكسازییه‌كانن له‌په‌رله‌مان‌و شان به‌شانی ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی ئیجابییان خۆیان ده‌نوێنن كرا".
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×