نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 11 دیاری كرا
  2020-12-02       504       

نرخی ئەمپێرێ كارەبای موەلیدە ئەھلییەكان لە سلێمانی بۆ مانگی 11  لە نێوان پێنج هەزار و 500 دینار بۆ حەوت هەزار دیناردا دەبێت و بەرنامەی كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی  دوانزە  له سەعات 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو دەبێت‌ لە و ماوەیەدا ھەركاتێك كارەبای نشیمانی كوژایەوە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا دابین دەكەن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوار شەممە 2-12-2020 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان كۆبوەوە، بۆ دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (11)، دوا هەڵسەنگاندن بەپێی كاتژمێرەكانی كاركردنیان، نرخی ئەمپێرێك لە نێوان پێنج هەزار و 500 دینار بۆ حەوت هەزار دینار دەبێت، بەڵام  بەهۆی سوتان محەویلەیەكی وێستگەی 132 كەی ڤی باشور لە سلێمانی موەلیدەی هەندێك گەڕەك و ناوچە لە باشوری سلێمانی زیاتر كاری كردوە لەبەرئەوە‌ نرخی مۆلیدە لەو گەڕەكانە زیاتر دەبێت  بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاواز دەبێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی  یانزە تشرینی ھەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەكان كارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە كە پێویستە دوای كوژانەوەی كارەبای نشتیمانی 10خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی سزایی یاسایی دەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×