ڕێباز حەملان: ڕێككەوتنی 50 ساڵە زۆر ستراتیژییە بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە
  2020-12-03       1949       
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری ئابووری ڕایدەگەیەنێت: ڕێككەوتنی 50 ساڵە هەڕاجكردنی نەوت نییە، بەڵكو ڕێككەوتنێكی زۆر ستراتیژییە بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان.

ئاوێنە: ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی و ئابووری بە كەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند: ئێمە ئامادەین هەموو نەوت ڕادەست بكەین، بەڵام دەبێت عیراقیش جگە لە مووچە پارەی قەرز و كۆمپانیاكانمان بۆ بدات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ملیۆنێك و 252 هەزار مووچەخۆرمان هەیە، بەڵام عیراق هەر دەڵێت 682 هەزار مووچەخۆرن.

ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوەشدا، ڕێككەوتنی 50 ساڵە هەڕاجكردنی نەوت نییە، بەڵكو ڕێككەوتنێكی زۆر ستراتیژییە بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان.

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی و ئابووری وتیشی: هەولێر غەدری لێكراوە لە ڕووی بودجەوە دەبێت سلێمانی و دهۆك بەشێك لە سیولەیان بۆ هەولێر خەرج بكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×