لە هه‌رێمی كوردستان سێ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-01-06       434       


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی دووەم ئاماری شەو و ڕۆژی ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 104 کەس توشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەولێر 20 توشبوو، سلێمانی 22 توشبوو، دهۆک 59، گەرمیان دوو توشبوو و لە هەڵەبجەش توشبوویەک تۆمارکراون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ مردن تۆمارکراوە یەکێک لە هەولێر و یەکێک لە سلێمانی و کەسێک لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×