چەمچەماڵ.. بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێک كوڕو باوكێك بونه‌ قوربانی‌
  2021-01-06       308       
له‌ئه‌نجامی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ گوللە هاوەنێک لەسنوری‌ قه‌زای‌ چەمچەماڵ، باوکێک بریندار بوو کوڕەکەیشی گیانی لەدەستدا.

ئاوێنه‌: شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک‌و بریندارێک هێنرانە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو؛ گەنجێکی 35 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنەوە گیانی لەدەستدابو، باوکە 70 ساڵانەکەشی بەسەختی بریندار بوبو، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.
 
وتیشی، روداوەکە بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێکی سەردەمی دەسەڵاتی بەعس بووه‌ لەبەرزاییەکانی بانی مەقان لەناو باخچەی ماڵێکدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×