وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان لە دیوی باشوری چەمی ئاوەسپی قەزای خورماتوو دۆزرایەوە،ئه‌مڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانه‌وه بکوژی مێردمنداڵه كه دەستگیرکرا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7 ی كانونی دووه‌می 2021 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندووه، دوای ئازاردان و کوشتنی هاوڕێیەکەی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ى كانونى دووه‌مى2021، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانه‌وه بکوژی رووداوەکە دەستگیرکرا.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق باس له‌وه‌ش كراوه، ئێوارەی دوێنێ تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵان لە دیوی باشوری چەمی ئاوەسپی قەزای خورماتوو دۆزرایەوە، ئاسەواری چەقۆ بە گیانیەوە بووە دوای لێکۆڵینەوەبەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا توانرا بکوژەکە دەستگیربکرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بكوژه‌كه هاوڕێی کوژراوەکەیە، لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەتاوانه‌كه‌یدا ناوە پێش کوشتنی ئازاری داوە.