هەولێر..تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە "بەشێوەیەكی دڕندانە" ئازاری هاوسەرەكەی داوە
  2021-01-07       711       

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بەشێوەیەكی دڕندانە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەكەی ئەنجام داوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراویكدا زتی"بنکەی پۆلیسی دارەتو، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە لە گەڕەکی نیشتیمان لە ناحیەی دارەتو، تۆمەتبارێک بە ناوی (م. م. ص.) بەشێوەیەکی دڕندانە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی ئەنجام داوەو زامداری کردوەو هەڵاتوە، توانییان دەستبەجێ شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی، ڕاگیرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×