یەكەم كۆبونەوەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای ڤایزەر بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا
  2021-01-07       561       

بەپێی قسەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكەم كۆبونەوە لەگەڵ كۆمپانیای ڤایزەر لەلایەن لیژنەی باڵای پسپۆڕیی راوێژكاری بۆ دابینكردنی ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەچوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی"بە سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبونەوە لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر Pfizer-BioNTech لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن لێژنەی باڵای پسپۆڕی ڕاوێژکاری بۆ دابینکردنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بەڕێوەچو."

وەزارەتەكە زانیاری زیاتری سەبارەت بە كۆبونەوەكەو هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا نەخستۆتەڕو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×