زیاتر لە 11 هەزار و 700 منداڵ لە سلێمانی لەدایكبوون
  2021-01-13       427       

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵێكدا 11771 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون.

ئاوێنه‌: بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئامارێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 11771 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایكبوون و 5929 یان كوڕ بوون 5842 یان كچ بوون.

ئاشكراشیكرد، ئەو منداڵانەی لەدایكبوون 7211 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 4424 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 136 منداڵ بەمردوویی لەدایكبوون، هەروەها 216 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 16 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە تۆماركراوە.

ڕوونیشیكردەوە، لەماوەی ساڵی ڕابردوو 16196 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە و 28784 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 147 هەزار و 649 پشكنینی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 9645 سۆنەر و 385 نەشتەگەری بەنازوور كراوە.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، لە ساڵی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 5994 نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 3297 نەشتەگەری سەرووگەورە و 1734 نەشتەگەری گەورە و 963 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە و هەروەها 1054 منداڵ لەبەشی خودەج داخڵ بوون و 1040 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×