وەزارەتی كارەبا ماوەی لێخۆشبوونی بۆ دانەوەی قەرزی كارەبا درێژکردەوە
  2021-01-14       455       
وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، ماوەی لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا لەبەر “بەرژەوەندیی گشتی” درێژكرایەوە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم، وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، “ڕەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە مەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لێخۆشبوون لە ڕێژەیەكی قەرزی كارەبا بۆ كۆتا جار دەبێت تا ڕێكەوتی 31ی ئازار”.

لێخۆشبوونەوەكەش بەمجۆرە دابەشكراوە، “تا 31ی ئەم مانگە، بە ڕێژەی 15% و بۆ مانگی شوبات بە ڕێژەی 10% هەروەها بۆ مانگی ئازاریش بە ڕێژەی 5% دەبێت”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×