بەدوو شێوە بودجەی هەرێم ئامادە دەكرێت
  2021-01-14       456       
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان لە هەردوو حاڵەتی رێككەوتن و رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادە دەكرێت.

ئاوێنە: زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدوو ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ـی هەرێم ئامادە دەكات، یەكەمیان ڕێككەوتنە لەگەڵ بەغدا، دووەمیان لەحاڵەتی ڕێكنەكەوتنە لەگەڵ بەغدا.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند، لەحاڵەتی ڕێكنەكەوتن لەگەڵ بەغدا حكومەتی هەرێم دەبێت یاسای بودجەی هەبێت و بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە بودجەكە ئامادەبكات، لەنێویشیدا موچە یەكلابكاتەوە كە بەشێكە لە خەرجییەكانی نێو بودجە.

دوای حەوت ساڵ لە نەبوونی پرۆژە یاسای بودجە، بڕیارە ئەمساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی بودجە ئامادە بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×