ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: ژمارەی توشبون بەئاستێكی بەرچاو دابەزی
  2021-01-16       849       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، تەنها 43 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و دو توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ  هەزارو 134 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لەوانەی كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك تەنها 43 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 977 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×