باوكی شێروان شێروانی چالاكوان و رۆژنامه‌نوس كه ماوه‌ی زیاتر له سێ
مانگه له‌زیندانه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی
دواییكرد.
ئاوێنە: بارزان ئه‌مین، كوڕی ئه‌مین شێروانی، به "خه‌ندان"ی
راگه‌یاند، دوای 15 رۆژ مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌مین شێروانی
باوكم كۆچی دواییكرد.
وتیشی، "باوكم پێش ئه‌وه‌ی توانای قسه‌كردن له‌ده‌ستبدات و دواتریش به
ئاماژه‌ی ده‌ست و چاو و به دڵێكی پڕه‌وه داوای بینینی شێروان شێروانی برامی ده‌كرد."
شێروان ئه‌مین شێروانی چالاكوان و رۆژنامه‌نوس ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه
له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌و به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی، ته‌نها یه‌كجار و بۆ
ماوه‌ی پێنج خوله‌ك رێگه‌یان پێدراوه چاویان پێی بكه‌وێت.