2021-01-20   401     
دۆناڵد تره‌مپ له دوایین ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌یامی ماڵئاوایی بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند: ئه‌وان هه‌مان ئه‌و كاره‌یان كرد كه بۆ ئه‌نجامدانی هاتبوون و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا خواست.
ئاوێنە: تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی جۆ بایدن بهێنێت هیوای بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا خواست و ڕاشیگه‌یاند: ده‌مه‌وێت ئه‌وه بزانن ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی كه ڕێكیان خستووه تازه سه‌ره‌تای كاره‌كانی ده‌ستپێكردووه و هۆشداریدا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كه كه له‌ئێستادا ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی بۆته‌وه له‌ناوچوونی متمانه به شكۆی نیشتمانییه.
تره‌مپ ڕاشیگه‌یاند: شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌كات كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا هیچ جه‌نگێكی نوێ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه و ئه‌وان خه‌لافه‌تی داعشیان تێكشكاندووه و كۆتایی به ژیانی به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش هێناوه و له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا وه‌ستاوه‌ته‌وه و قاسم سوله‌یمانی كوشتووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بینای كۆنگرێس له شه‌ش مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ وتیشی: هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان له‌و هه‌ڵكوتانه تووشی شۆك بوون و ئه‌مه‌ش قابیلی قبوڵ نییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌راسیمی سوێندخواردنی جۆبایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه نابن و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجاره كه له‌ئه‌مریكا سه‌رۆكێك ئاماده‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێ نابیت.