لە چالاكییەكی گەریلادا لە شەمزینان شەش سەربازی توركیا كوژران
  2021-01-21       534       

هەپەگە رایگەیاند، لە چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی شەمزینانی باكوری كوردستان شەش سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، رۆژی 19ی ئەم مانگە، گەریلاكانیان لە ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ لە باكوری كوردستان چالاكییەكیان دژی سەنگەرێكی سوپای توركیا ئەنجامداوەو لە ئاكامدا شەش سەرباز كوژراون.

بەپێی بەیاننامەكە چالاكییەكە لەڕێگەی دانانی تەقەمەنییەوە بوە لەو سەنگەرەی سوپای توركیا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای چالاكییەكە، "بەدەیان ئۆتۆمبێڵی مەدەنی و سەربازی چونە شوێنی روداوەکە و کوژراوەکانیان لەناوچەكە دورخستەوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە ئێوارەی هەمان رۆژ بێ ئەنجام کۆتایی هات."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×