كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە هەڵمەتی واژۆكۆكردنەوە بۆدروستكردنی فشار لەسەر پەرلەمانی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ن
  2021-01-23       446       

لەبەرامبەر پشتگوێخستنی پرۆژە یاسایی "بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیانی تاوانە نێودەوڵەتیەكان لەهەرێمی كوردستان " كەماوەی شەش ساڵە لەلایەن دەستەی پارێزەرانی كەیسی هەڵەبجە دراوەتە پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنە جیاوازەكان بەڵام تاوەك ئیستا نەخراوەتەناو هیچ كارنامە و دانشتنێكی پەرلەمانەوە.

ئاوێنه‌: لەنوێترین كاردانەوەشیان كەس وكاری قوربانیانی هەڵەبجە  هەڵمەتی واژۆكۆكردنەوە بۆدروستكردنی فشار لەسەر پەرلەمانی كوردستان تاوەكو دانیشتنی تایبەت بەم پرۆژە یاساییە ئەنجام بدات دەستپێكردوە.

هۆشمەند موراد ووتەبێژی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لەكۆنفراسی رۆژنامەوانی دا یاداشتێكی ئاراستەی هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانكرد كە لەیاداشتەكەدا داوا دەكەن پەرلەمانی كوردستان كاربكات بۆ دانیشتنی تایبەت بە و پرۆژە یاساییەی كە دراوەتە پەرلەمان .

ووتەبێژی كۆمەڵەی قوربانیان ئەوەشی راگەیاند" بەلامانەوە سەیرە  ئەو هەموو تاوانە كۆمەڵكوژیە لەمیژوی نزیك بەرامبەر بەكورد ئەنجامدراوە بەلام تاوەك ئیستا لەپەرلەمانەكەی خۆیەوە یاسایەكی تایبەت بەجینوساید نیە "

ئەوان دەڵێن ئەو پەرلەمانەی كە لەسایەی خوێنی شەهیدانەوە بنیادنراوە پێوستە لەسەریان ئەوەی داواكاری كەس وكاری شەهیدانە بەهانەو تەگەرەی بۆدروست نەكەن و بڕیاری دروستی لی بدەن بەپێچەوانەوە چینی كەس و كاری شەهیدان و قوربانیان لەدژتان دەبێت .

داوادەكەن لیژنەی كاروباری شەهیدان پرۆژەی یاسایی "بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیانی تاوانە نێودەوڵەتیەكان لەهەرێمی كوردستان "ڕێچكەی خۆی وەربگرێت و خوێندنەوەی بۆبكریت پەسەندبكرێت بۆ ئەوەی قوربانیانی جینوسایدی كورد لەئیستا و داهاتوو مافی وەرگرتی قەرەبویان لی زەوت نەكرێت و بەزووی بەمافەكانیان بگەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×