2021-01-23   316     
لەشاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک دەدزرێت و هێزە ئەمنیەکانی شارەکە بازگەی پشکنیان لەسەبەشێکی زۆری گەڕەکەکان دانراوە.
دوێنی شەو لە یەکێک لە گەڕەکانی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب مستەربۆشی ژمارە حکومی کە ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم ماڵی ئەفسەرەکە دەدزرێت.
بەپێی ئەو زانیارانەی بە شار پرێس دراووە لەلایەن سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە ئەو ئەفسەرە ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردم ماڵی دزراوە بەرپرسی هۆبەی ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسی کەرکوک.
بەمەبەستی دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکە و دەسگیرکردنی دزەکە، هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک و پۆلیسی ئامادە و فریاکەوتن کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە لەگەرەکانی کەرکوک بازگەیان داناوە تا ئەوەی سەرداوێکی ڕوداوەکەیان دەسبکەویت