ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتی كۆبونەوەی داهاتووی رادەگەیەنێت
  2021-01-24       271       
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت رۆژی سێ شەممەی داهاتووو كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەدەچێت و كارنامەی كۆبونەوەی رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بریتی دەبێت لەژمارەیەك بڕگە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوی كردۆتەوە: رۆژی سێ شەممەی داهاتووو كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەدەچێت و بڕگەكانی كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بریتیە لەدەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یاسای پلەبەندی پزیشكی و دەنگدان لەسەر پێشنیاری سێیەم هەمواركردنەوەی یاسای سەندیكای ژمێریاران و ووربینیكاران.

ئاماژە بەوەش كراوە:لەو كۆبونەوەیەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بیمەی كۆمەڵایەتی و خانەنشینبوونی كرێكاران تەواو دەكرێت و پرسیار ئاراستەی سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكرێت لەگەڵ گفتوگۆكردنی گشتی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×