هەژماری بانكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دروست دەكرێت
  2021-01-25       591       
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: پرۆسەی بایۆمەتری لەناو وەزارەت كۆتایی هاتوەو هەژماری بانكی بۆ یەك بەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە دروست دەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەكۆبونەوەیەكدا بەوردی پڕۆسەی بایۆمەتری هێزەكانی پێشمەرگە تاووتوێكرا كە بڕیارە دواجار ببێتە هۆی رێكخستنەوەو كۆنتڕۆڵكردنی مووچەی هێزەكان و سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: پرۆسەی بایۆمەتری لەناو وەزارەت كۆتایی پێهاتووەو لیستی ناوی هێزەكانی 70 و 80 ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر پرۆسەی بایۆمەترییەوە كە بڕیاردراوە هەژماری بانكی بۆ یەك بەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دروست بكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×