بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، دوو نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا چۆڵ بووە و تەنها 27 توشبوو لە دوو نەخۆشخانەكەی دیكە ماونەتەوە.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات تا دێت ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم ڕوو لە كەمبوونە، بەڵام بەرپرسانی بوارەكە ترس لە گەیشتنی جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسەكە ناشارنەوە.
هەردوو نەخۆشخانەی شەهید تاهیر و ئاسا-ی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا لە ئێستادا چۆڵ بوون و هیچ نەخۆشێكیان تیادانییە، لەئێستادا تەنها 27 توشبوومان هەیە كە لە نەخۆشخانەكانی شەهید ئاسۆ و شەهید هێمن ماونەتەوە.
ڕۆژانە نزیكەی 400 تا 600 پشكنین ئەنجامدەدرێت، بەڵام حاڵەتەكانی پۆزەتیڤ كەمن، چوار ڕۆژە هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەكراوە و، توشبووانیش بەردەوامە لە داكشان.