ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، مینی پاسێك لەسەر رێگەی دوكان-رانیە گڕی گرت، وێڕای ئەوەی پاسەكە بەتەواوەتی سوتاوە بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوە.
ئاوێنە: رادیۆی ترافیك ئێف ئێم سەربە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، مینی پاسێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (دوكان-ڕانیه)و له‌نزیك كانی وه‌تمان گڕی گرت.
وتوشیەتی: هۆكاری روداوه‌كه‌ش گۆڕینی سیستمی سوته‌مه‌نی پاسه‌كه بوه بۆ گاز، رداوه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه‌وه نه‌بوه.
موقەدەم بەرهەم شێرزاد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان رایگەیاند، شۆفێری مینی پاسەکە بەتەنیا بوە، کاتێک هەستی کردوە ئۆتۆمبێلەکەی گڕیگرتوە لە قەراغی شەقامەکە رایگرتوە و خۆی لێی دورکەوتوەتەوە.
گڕگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە بەوتەی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان بەهۆی "کێشەی تەکنیکییەوە بوە"و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.