ڕونکردنەوە لەبارەى توشبونی دادوەرى دۆسیەى چالاکوانانى بادینان بەڕوداوی هاتوچۆ دەدرێت
  2021-02-18       1184       

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هەواڵی ڕوداوی هاتوچۆی دادوەرەكەی بادینان ڕەتدەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ2021/2/18لەهەندێك پەیج وسایتی گوماناوی وسەرچاوە نادیار هەواڵێك بڵاو كرایەوە گوایا لەدەرەنگانی شەوی ڕابردو دادوەر( زرار هەركی) لەڕوداوێكی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسنوری نێوان بەحركە وهەولێر گیانی لەدەستداوە تەنانەت لەهەندێك شوێن وێنەی ئوتومبێلەكەشی بڵاوكرایەوە وەلەگەیاندنی هەواڵەكەش هەوڵی ئەوە درابو كە كەیسی وەرگەڕانەكە ببەستنەوە بەو دادگایی كردنەی چەند ڕۆژی ڕابردوو.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە لێرەوە لەهاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنین كە لە24كاتژمێری ڕابردو بەگشتی هیچ ڕوداوێكی وەرگەڕان تۆمارنەكراوە وەلەهەمان كاتدا پەیوەندی كەسیشمان بەجەنابی دادوەر كردوە وەبەڕێزیان ڕایانگەیاند كەوا توشی هیچ ڕوداوێك نەبوەو سەلامەتە وەتەنانەت سەفەری ئەو سنورەی نەكردوه لەو ماوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×